Kurdistan Press - گەرمای ھاوین دەسپێدەکات گەرمای ھاوین دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرمای ھاوین دەسپێدەکات

چاوەڕێ دەكرێ تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كەشی كوردستان بەفێنكی بمێنێتەوە و كەشناسێكیش دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

وا مانگی ئایار تەواو دەكەین و هێشتا گەرما دەرنەكەوتووە، بە بۆچوونی كەشناسان ئەمساڵ فێنكترین ساڵی دوو دەیە بووە و پێیان وایە، بەختەباران و كەشی فێنك تا مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی ڕای گەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە و گەرمای وەرزی هاوین دەست پێدەكات.

ئەو كەشناسە دەڵێت، پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاوازەكانی گەرمیان، دەگەنە پلەی چلەكان و بەوەش كەشەكە بەتەواوی لەو ناوچانەدا دەگۆڕێت و كەشێكی هاوینە دەست پێ دەكات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا