Kurdistan Press - کەشناسی ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کەشناسی ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەمڕۆ سێشەممە 21/5/2024، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری تاوەباران لە هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانیش هەیە. بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەش داوە، سبەی چوارشەممە 22/5/2024، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە، لەگەڵ هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی، لە سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری بارینی نمەبارن هەیە، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کەشەکە جێگیر دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشی ناوچەکەمان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه