مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان، وامان لێده‌كات سوورترین له‌سه‌ر گرنگیدان به هه‌ژار و چه‌وساوه و لێقه‌وماوان.
مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "شەرەفمەندم پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان بکەم. هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە. پابەندبوونی خۆمان دووپات ده‌كەینەوە بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه و ستەملێكراوان".
سه‌رۆكی حكومه‌ت له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، باس له ئازادی ئایینی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ ئێمە به‌یه‌كه‌وه جه‌خت لە ڕێزگرتن لە ئازادیی و فرەئایینی ده‌كه‌ینه‌وه. ئەو ڕێبازەی کە لەم خاکەوە بۆ چه‌ندین نه‌وه په‌یڕه‌و كراوه".
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنوێنم کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و لێبوردەیی و بەهاناوەچوونی خوشک و برا مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا کردە قوربانی و خاچی سەر کەنیسەکانیان بەرز کردەوە".
وەڵام بدەوه