له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر پێشنیازی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆی له‌نده‌ن له شاری هه‌ولێر كرا.
د. محه‌مه‌د شوكری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێشوازی لە دێیڤد ھەنت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەولێر کرد و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و لەندەن کرا به‌تایبه‌تیش لە بواره‌كانی وەبەرھێنان و بازرگانیدا.
کونسڵی بەریتانیا پێشنیازی کردنەوەی زانکۆی لەندەنی ئاڕاستەی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان کرد کە لەلایەن وەبەرھێنەرێکی کوردستان داوایان لێ کراوە زانکۆکە لە ھەولێر بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد كه زانکۆکە دەبێتە گەورەترین ناوەند لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ھەنگاوەکەی کونسڵی بەریتانیا و لایەنی جێبەجێکاری بە گرینگ و پێویست ناو برد و بە تایبەتی وەبەرھێنان لە سێکتەری پەروەردە و خوێندن. راشیگەیاند: ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ تەرخانکردنی زەوی و پێدانی مۆڵەت و کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد كه بە گشتی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشن و ھەبوونی زانکۆی براندیش پێویستە، بۆیە ئەمانجیانە لە ڕێگەی وەبەرھێنانەوە گرینگی زیاتر بەو سێکتەرە بدەن.
جێی باسه زانکۆی لەندەن یەکێکە له 10 باشترین زانکۆکان لە بەریتانیا هه‌روه‌ها یه‌كێكیشه له كۆنترین زانكۆكانی جیهان و لە ساڵی 1830 دامەزراوە.
وەڵام بدەوه