Kurdistan Press - لەسەر فەرمانى بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کارەبا دەگەیاندرێتە ٢٥ گوندی گەرمیان لەسەر فەرمانى بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کارەبا دەگەیاندرێتە ٢٥ گوندی گەرمیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسەر فەرمانى بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کارەبا دەگەیاندرێتە ٢٥ گوندی گەرمیان

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٣ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و٨٣٦ هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ٢٥ گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٤ی تەمووزی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه