سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕایگه‌یاند كه دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشتن له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابخه‌ن و هه‌ڵگرتنی چه‌كیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بكه‌ن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌فه‌رمی وەزارەتی ناوەخۆی ڕاسپارد بازاڕەکانی چەکفرۆشتن دابخەن و هەڵگرتی چەکی بێ مۆڵەت قەدەغە بکەن، بە سەرپەرشتی هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەی لێژنەی ئەمنی بەڕێوەچوو.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دوای كۆبوونه‌وه‌كه لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشه‌م بڕیارمان دا بە داخستنی شوێن و بازاڕی چەکفرۆشان و ڕێنماییشمان دەرکرد بۆ ئەوانەی کەچەکی بێ مۆڵەت هەڵدەگرن.
ڕاشیگه‌یاند: لە ڕێگەی پسپۆڕانی تایبەتی ئەمنی چاودێری ورد دەخەینە سەر ئەو پەیج و ماڵپەڕانەی کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە چەک دەفرۆشن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنەیەکی تایبەت پێکهێنرا.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و داخستنی شوێنی فرۆشتنی چه‌ك هەر چوار شارۆچكه‌ی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دەگرێتەوە.
هەڵگۆرد شێخ نەجیب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە ئەو پێشمەرگانەی لە کاتی ئەرکدا نین، دەبێت چەکەکانیان نەهێننە دەرەوە و یاخود لە شوێنە سەربازییەکانی خۆیان بە جێی بهێڵن.
جێی باسه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و داخستنی شوێنی فرۆشتنی چه‌ك سەرتاسەری ده‌بێت له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌وه ده‌ركرا كه لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو کارەساتی ناخهەژێنی کوشتن لە شاری هەولێر ڕوویان دا و بە هۆیەوە دوو مامۆستای زانکۆ و ژن و مێردێکی گەنج کوژران.
وەڵام بدەوه