بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد کە بەهۆکاری فرۆشتنی دەرمانی میری MOH، دەرمانخانەیەک لە هەولێر داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمڕۆ دووشەممە 20/5/2024، تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ رێکخستنەوەی بازاڕی دەرمان، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی میری MOH، دەرمانخانەیەکیان لە هەولێر داخست."
ئاماژە بەوەش دراوە کە خاوەنی دەرمانخانەكەش رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
ئەوەش ئاشكرا كراوە دەرمانی میری MOH، ئەو دەرمانانەن کە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان، وەک خزمەتگوزاریی گشتی بۆ هاووڵاتیانی دابینکردووە و هاووڵاتیانیش بە خۆڕایی وەریدەگرن.
داواش لە هاووڵاتیان كراوە، كە لە ئەگەری بینینی هەر سەرپێچییەک پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە بکەن، 07502356000.
وەڵام بدەوه