Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز عوسمان داود کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و قووڵکردنی پەیوەندییەکانی گەلی کوردستان و وڵاتەکەی هەبوو، جەختیشی لە دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ئازارە هاوبەشەکانی گەلی کوردستان و گەلی کوەیت دا و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و وڵات و سەرکردایەتیی کوەیتی بە مێژوویی و گرنگ و دۆستانە وەسف کرد.

پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه