ئهمڕۆ یهكشهممه 19ی 5ی 2024، ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، لە ئەنجامی دۆخێکی لاوازی ناجێگیری کەشوھەوا لەسەر ناوچەکانمان لە نیوەڕۆی سبەی دووشەممەوە تا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 22/5/2024 ناوبەناو لە کاتەکانی نێوان نیوەڕوان بۆ ئێوارە لە بەشێکی ناوچە جیاجیاكان لە سنووری پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی راپەرین و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی سۆران ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکە و نمەباران دەبێت کە بەدیاری نەکراویش لەھەندێ شوێندا تاوە بارانەکان بەخوڕ دەبێت و بارانێکی زیاتر دەبارێت، پلەکانی گەرماش جگە لە کاتی بارانبارین لەو ماوەیەدا 2 تا 3 پلە بەڕاورد بە رۆژانی ڕابردوو بەرزتر دەبێتەوە و بەھۆی زیادبوونی رێژەی شێ لەھەوادا ھەستکردن بەگەرماش زیاتر دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێک لە کاتەکان بەر لەبارانبارین مامناوەند چالاک دەبێت
ئهو كهشناسه ئهوهشی خسته ڕوو، رۆژی ھەینی و شەممەش 24 و 25ی مانگ ئەگەری کۆتا حاڵەتی لاوازی برووسکە و تاوەباران دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا و پاشان کۆتایی پێدێت تا کاتێکی نادیار ئەگەری بارانی دیکە نابێت و لە 27ی مانگەوە کەشی ھاوینە لە ناوچەکانمان دەست پێدەکات و لەسەنتەری پارێزگاکان پلەکانی گەرما لە 36 پلەوە تا 40 پلەی سەدی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و لە ناوچەکانی گەرمیانیش بۆ زیاتر لە 40 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.
وەڵام بدەوه