Kurdistan Press - بڕیارێکی گرنگ بۆ کارکردنی تەکسی درا بڕیارێکی گرنگ بۆ کارکردنی تەکسی درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی گرنگ بۆ کارکردنی تەکسی درا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، سەرقاڵی ئامادەكردنی تەواوی كارەكانی سیستمی پێوەری تاكسییە و لە مانگی تەمووزدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئامادەكاری دەكەن بۆ كاراكردنی سیستمی "پێوەری تاكسی" و لە سەرەتای مانگی تەمووزی داهاتوودا بخرێتە كار.

ئەو وەزارەتە دەڵێت، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی پلانەكەیانە بۆ ڕێكخستنی كاری "تاكسی” بەشێوەیەك كە لەگەڵ بارودۆخی ئابووری و ژیانی هاووڵاتییان و شۆفێران بگونجێت.

ئاماژە بەوەیش كراوە، ئەو كارە لە چوارچێوەی یاسای گواستنەوەی سەرنشیندایە، هەنگاوەكەش لەگەڵ خستنەڕووی ئەپڵیكەیشنێكە بەناوی نیشتمانی تاكسی لە ماوەی ئەو مانگە بەردەست دەبێت.

ئەو وەزارەتە دەڵێت، بەكارهێنانی پێوەر باشترین ڕێیە بۆ حیسابكردنی كرێی هاتوچۆ لە ڕووی دووری و كاتەوە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووری هاووڵاتی.

بەگوتەی بەرپرسانی ئەو وەزارەتە، ئەم هەنگاوانە دەبێتە هۆی نەهێشتنی چەندان دیاردەی نەرێنی، لەوانە هەڕەمەكی لە كاردا. هاوكات كار دەكەن بۆ كۆتاهێنان بە دیاردەی خاوەن ئۆتۆمبێلی تایبەت كە كێبەركێ لەگەڵ خاوەن تاكسییەكان دەكەن بۆ كارەكانیان، بە دانانی كۆنترۆڵی تایبەت و مەفرەزەكان بۆ بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەكانی ئەم ئۆتۆمبێلانە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه