ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەراگەیاند: هەندێك لایەنی هەواڵگری، لە پەنای كاری ڕۆژنامەوانییەوە، به دوای شێواندنی وێنه‌ی جوانی هه‌ولێر و لەكەداركردنی ناوبانگی شارن، ئامانجیان روونه و ده‌زانین له‌چ گۆشه نیگایه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن.
جەختیشی كردەوە: ئاگادارین هه‌ندێك میدیای سێبه‌ر كە دیارن ئەو میدیایانە سەر بە كێن، به پشتیوانیی ده‌زگای هه‌واڵگری، خەریكن هه‌ندێك كار لە دژی هەولێر و هەولێرییەكان ده‌كه‌ن، ئەمەش بە مەبەستی تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتییە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”ئەو پەیجانە كە ناویان لە خۆیان ناوە میدیا، بە ناوی كاری رۆژنامه‌نووسییەوە به نهێنی وێنەی هه‌ندێك شوێنی گشتی ده‌گرن، دواتر خۆیان سیناریۆی بۆ دروست ده‌كه‌ن، تاوەكوو ناوبانگی هەولێر لەكەدار بكەن. تەنانەت به‌شێكیان وه‌ك ده‌زگای سیخووڕی، به كامێرای نهێنییەوە ده‌چنه نێو كافێ و شوێنه گشتییه‌كانه‌وه، بەو هیوایەی سیناریۆیەكیان دەست بكەوێت. ھەروەھا زیاتر وتی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ئەم جۆرە پەیجانە ده‌یانهێنن گوایه خه‌ڵكی هه‌ولێرن و قسه‌یان پێ ده‌كه‌ن، ئێمه ده‌زانین كادیری خۆیانن و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌هێنرێن و به ناوی خەڵكی هه‌ولێر قسه‌یان پێ ده‌كرێت.“
وەڵام بدەوه