Kurdistan Press - ئیرادەی کورد لە گوندی پەلکانەی سەرکەوت ئیرادەی کورد لە گوندی پەلکانەی سەرکەوت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیرادەی کورد لە گوندی پەلکانەی سەرکەوت

ئەمڕۆ شاندێكی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتيی "شاخەوان عەبدوڵا" جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەردانی گوندی پەلكانەی كرد و دوای سەردانەكە كێشەی گوندەكە چارەسەر كرا و عەرەبە هاوردەكان خێوەتەكانیان هەڵگرت، بڕیارە لە سبەیشەوە جووتیارانی كورد دەست بە دروێنەی بەروبوومەكانیان بكەن. 

ئەمشەو چوارشەم، فەرهاد سمایل خەلیفە، دانیشتووی پەلكانە راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی خێوەتی عەرەبە هاوردەكان لە پەلكانە لادران و فەرمانمان بۆ هاتووە دەست بە دروێنە بكەین. 

لای خۆشیەوە، جووتیارێكی سنوورەكە بە ناوی "محەمەد" كە نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕانە وتی، كێشەی جووتیارەكانی ناوچەكە چارەسەر كراوە و فەرمانیش بۆ سوپای عێراق هاتووە كە رێگری نەكرێت لە دروێنەی جووتیاران و لە سبەیەوە تەواوی جووتیاران دەست دەكەن بە دروێنەی بەروبوومەكانیان. 

عەرەبە هاوردەكان چەند ساڵێكە و بە دیاریكراوی لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە كە دەسەڵاتی پێشمەرگە لە سنوورەكەدا نەماوە، ساڵانە لە هەردوو وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومی كشتوكاڵی و گەنم و جۆ دا بە یارمەتيی سوپای عێراق دێنە سەر گوندە كوردییەكان و لە بەرانبەریشدا كوردەكان رووبەڕوویان دەبنەوە بەشێوەیەكی مەدەنی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه