Kurdistan Press - ‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات. ‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات.

رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس کرد.

‎لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی گرنگیی ڕۆڵ و بەشداریی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتانی تاراوگە ئاڵوگۆڕ کرا، بە تایبەت رۆلی رەوەندی کوردی لە بریتانیا و پشتگیری و هاوکاریکردنیان بۆ گواستنەوەی ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا لە پێناو ئاڵوگۆڕی زیاتری کولتووری و زانستی و سیاسیی و بازرگانی و تەکنەلۆژیا.

‎هەر لەو دیدارە دا بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەوەی بە سەرۆک بارزانی  رایگەیاند، بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە کوردستان و تاراوگە، هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ لەو پێناوەدا.

‎لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی بەڕێز سەرباز بەرزنجی کرد بۆ ئەو خزمەتەی بە گەلەکەی دەکات لە تاراوگە و هەوڵەکانی بۆ یادکردنەوەی فەرمی و کردنەوەی هەردوو مۆنۆمینتی هەڵەبجە و ئەنفال لە ناوەندە فەرمییەکانی وڵاتی بریتانیا. هەروەها وەک نموونەیەک وەسفی کرد کە ئەگەر کورد دەرفەتی پێ بدرێت دەتوانێ تواناکانی بسەلمێنێت و هیچی لە نەتەوەکانی تر کەمتر نیە. هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست و هێمای بەوە دا کە پێویستە  بایەخ بە پڕۆسەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژی کوردە فەیلییەکان و بارزانیەکان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفالی گەلی کورد بدرێت.

‎لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز سەرباز بەرزنجی باجی شکۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد کە ئەمساڵ لە ساڵیادی ئەنفال پێی بەخشرابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه