بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ بانکی جیهان گفتوگۆ کراوە بۆ پێدانی قەرز بەو دووکاندارانەی لە ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر زیانیان بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: لە 05-05-2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە 227 دووکان و 5 کۆگا سووتان.
ناز جەلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، راگەیاند: لەگەڵ بانکی جیهان گفتوگۆ کراوە، بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتووەوە هەر دووکاندارێک زەرەرمەند بووە، دەتوانێت سەردانی بەشی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بکات، نووسراوی پاڵپشتیان بۆ بانکی جیهان بۆ دەکەین، تاوەکو قەرزەکەیان پێبدرێت.
بڕی قەرزەکە بەپێی داواکاری دووکاندارەکانە، چەند قەرزیان بوێت پێیان دەدرێت، ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکە 24 بۆ 36 مانگە، سووی ناچێتە سەر.
وەڵام بدەوه