شارەزایەكی كەشناسیی پێشبینی دەكات، لە درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ و كاتەكانی شەوەوە تاوە باران و هەورەبرووسكە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوكات پێشبینی كرد 13 و 14ی ئەم مانگە كاریگەرییەكانی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست زیاتر بێت و بەهۆیەوە حالەتی ناجێگیری كەش بەرفراوان بێت.
ئەمڕۆ شەممە 11ی ئایاری 2024، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسیی بڵاوی كردەوە، باران بارین دەست پێ دەکاتەوە و لە درەنگانی ئێوارەی ئەمرۆ و کاتەکانی شەوەوە تاوە باران و هەورەبرووسکە ناوچە جیا جیاکان دەگرێتەوە
لە درێژەی پێشبینییەكانی كەشناسەكەدا هاتووە، سبەی ئاسمانی ناوچەکان بەزۆری لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوریی دەبێت، بۆ 13 و 14 ی ئەم مانگەیش بەهۆی زیاتربوونی کاریگەری نزمەپاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تەوژمە هەوای ساردی جەمسەری بۆ سەر رووبەرەئاوییەكانی دەوروبەر، بەو هۆیەوە حالەتی ناجێگیریی کەش بەرفراوان دەبێت بەگشتی و کراوە دەبێت بۆ ناوچەکان.
شارەزا كەشناسیییەكە روونی كردووەتەوە، بەڵام مەرج نییە سەدا سەد هەموو شوێن بگرێتەوە، مەگەر حالەتەکە باشتر بێت که لەئێستادا لاواز بۆمام ناوەندە.
لەبارەی پلەكانی گەرمایشیەوە ئاماژەی داوە، پلەکانی گەرما لەسبەیەوە بۆ کۆتایی هەفتە بەڕێژەی 3 ° تا 7 ° دادەبەزن وە لەکاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات و هەروەها بۆڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە خێرایی با زیاتر دەکات بەهۆی دابەزینی زیاتر پەستان.
وەڵام بدەوه