Kurdistan Press - شەپۆلێکی تری بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی تری بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی تری بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت؛ پلەی گەرما بەراورد بە دوێنی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکێش دەڵێت، یەکشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت: "شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمەباران، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان".

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی راگەیاند، سبەی شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە. هەروەها رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی هاوشێوەی لاواز پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەگرێتەوە.  رۆژی یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە کاریگەریی زیاتری لەسەر کەرکووک، پارێزگای نەینەوا و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت. هەروەها لە تەواوی هەرێمی کوردستان کاریگەریی خۆڵبارین دەبێت، بەڵام بە لاوازی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا