لەبارەی دواكەوتنی مووچەوە، پێشەوا هەورامی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، دوو بەربەست هەبوون لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران
یەكەمیان پێوەندی بە داهاتی ناوخۆ بوو، دووەمیشیان پێوەندی بە تەوتینی فەرمانبەران هەبووە لەلایەن بانكێكی حكوومییەوە
پێشەوا هەورامی ئاماژەی دا، تەوتین و هەژماری من یەك ئامانجیان هەیە و هەرگیز دژی بەبانكیكردنی مووچە نەبووین
هەورامی گوتی، زۆر بە روونی پێتان بڵێم: بانكی تی بی ئای هاتووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و بووە حەوتەمین بانكی بەشدار لە هەژماری من ...
گوتەبێژی حكوومەت روونی كردەوە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە نەماوە و چاوەڕێ دەكەین لە زووترین كاتدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچە بنێرێت.
وەڵام بدەوه