Kurdistan Press - بڕیاری گرنگ درا لەبارەی بازاڕی قەیسەری بڕیاری گرنگ درا لەبارەی بازاڕی قەیسەری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری گرنگ درا لەبارەی بازاڕی قەیسەری

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕی قەیسەری کرد و رایگەیاند: "لەم نزیکانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ راى گشتیى ئاشکرا دەکرێت و هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوە رادەگەیەندرێت."

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: "ئەمرۆ چوارشەممە 2024.5.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى جێگرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەندی و سەرۆکى شارەوانیی و بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕی قەیسەری کرد."

ئاماژە بەوەش دراوە کە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیان، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێناینان، ڕایگەیاند: "وەک حکوومەت و پارێزگاى هەولێر، لە ئێوە زیاتر دڵگران و خەمبارین بەو ڕووداوەى لە بازاڕى قەیسەرى هەولێر ڕوویداوە، چونکە هەولێر واتا (قەڵا، منارە و بازاڕی قەیسەری) حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر گرنگییەکی زۆر بەو سێ شوێنە دەدات چونکە ئەو شوێنانە ناسنامەی شارەکەمانە، هەروەها نەک ئێمە بەتەنها بگرە هەموو خەڵکی شاری هەولێر دڵگران و خەمبارە بە سووتانی ئەو بازاڕە."

گوتیشى: "لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوکە بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی، کە ئایە بە هۆی کەمتەرخەمی و پابەند نەبوونە بووە بە ڕێنماییەکان، یان دەستێکی خراپکاری لە پشت بووە، لەم نزیکانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ راى گشتیى ئاشکرا دەکرێت و هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوە رادەگەیەندرێت."

پارێزگارى هەولێر، ڕاشیگەیاند: "وەکوو پارێزگاى هەولێر، جگە لە لیژنەى لێکۆڵینەوە، لیژنەیەکى تەکنیکی پێکهێنراوە بۆ خەمڵاندنى نۆژەنکردنەوەى ئەو دوکان و شوێنانەى کە بە هۆى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، لە ئێستاشدا تیمەکانى ژینگە پارێزى دەستیانکردووە بە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و کردنەوەى بە ڕووى دوکانداران و هاوڵاتییان، پێویستە ئێوەش هاوکارمانبن بۆ جێبەجێنەکردنی رێنماییەکان و هەڵگرتنى سەرجەم زێدە ڕۆیی و سەرپێچییەکانى نێو بازاڕەکە، جەختیشى لەوە کردەوە، کە بۆ لەمەودوا هەڵواسینی پەردە لە دوکانەکان کە هۆکارێکی سەرەکی ئاگرکەوتنەوە و تەشەنەسەندنی بوو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەدەبێت."

لە بارەی پێدانەوەى کارەباش بە بازاڕەکە، کە داواکارى کاسبکارانى بوو، پارێزگارى هەولێر گوتی: "بەڕیوەبەروەبەرایەتى کارەبامان ڕاسپردوو، ئەو کێشەیە چارەسەربکەن و ئەو دوکانانەی کە زیانیان بەرنەکەوتووە خاوەنەکانیان دەتوانن لە ئەمڕۆوە دوکانەکانیان بیکەنەوە و دەست بە کار و کاسبی خۆیان بکەن، بۆ ئەوانی دیکەش دواى پاککردنەوەى شوێنى ڕووداوەکە لیژنە هونەرى پارێزگا، دەست بە خەمڵاندنى چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەی دووکانە سووتاوەکان دەکەن". دڵنیاشى کردنەوە، وەک پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرچى پێویست بێت بۆ هاوکارى و هەماهەنگى ئەو دوکاندار و کاسبکارانەى کە بەهۆى سووتانى دوکانەکانیان زەرەمەند بوونە درێخی لێناکرێت."

لەکۆتایشدا، سەبارەت بە پاراستنی ئەمنییەتی بازاڕەکە، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "ئەو پاسەوانانەی کە بۆ پاراستنی بازاڕی قەیسەری هەولێر دانرابوون نامێنن و لە شوێنى ئەوان، پاراستن و ئەمنییەتی بازاڕەکە بە ئاسایش و پۆلیس دەسپێردرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا