Kurdistan Press - لە ھەولێر ھەڵمەتێکی فڕاوان دەسپێکرد لە ھەولێر ھەڵمەتێکی فڕاوان دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ھەولێر ھەڵمەتێکی فڕاوان دەسپێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5/2024، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە، شەوی ڕابردوو لەلایەن تیمەکانیان لە شارەوانیی یەک، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، دەست بە هەڵمەتێکی فراوانی ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان و لادانی پەردەی دووکانەکانی هەردوو بازاری شێخەڵڵا و تەیراوە كرا، هەروەها تەواوی زێدەڕۆییەکان لادران و هەڵمەتەکەش ڕۆژانە لە سنەوری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو هەڵمەتە فراوانەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ ڕێگرییە لە تەشەنەكردنی زیاتری ئاگر لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا، چونكە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا كاتێك بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئاگری گرت، هەروەها لە ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕی لەنگە، بە گوتەی بەرگریی شارستانی و خەڵك و خاوەن دووكانەكانی بازاڕەكان، دانانی پەردە و زیادەڕۆییكردن لە هێنانەدەرەوەی كاڵاكان لە دووكانەكاندا، ئاگر زیاتر تەشەنە دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی هەر ئاگرێك لە دووكانێك هەبێت، زۆربەی دووكانەكانی چواردەوریشی ئاگر بگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه