سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕە‌تی كرده‌وه مافی نوێی نیشته‌جێبوون به‌و كرێكاران و هاووڵاتییانه‌ی سووریا بده‌ن كه به ڤیزا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەش کرد: ته‌نیا ئه‌و كرێكارانه‌ی كه پێشتر مافی نشینگەییان پێ دراوه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و ڕێنمایی و یاساكان نه‌بێت، بۆیان درێژ ده‌كرێته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه: هیچ گۆڕانێک له بڕیاره‌كه نه‌كراوه و وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆیه مافی نیشته‌جێبوون به هیچ كرێكارێك ناده‌ن كه به ڤیزا هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی بڕیاری 172ـی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە تایبه‌ته به ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كرێكارانی خۆماڵی، له كۆتایی مانگی ئاداره‌وه هاتنی كرێكارانی سووریی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه.
لەسەر ئەو بنەمایەش، لە (29ـی ئاداری 2024)ـەوە، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پێدانی ڤیزا بە هەڵگرانی پاسپۆڕت و تراڤڵ دیکۆمێنتی وڵاتی سووریا، جگە لەوانەی هەڵگری نشینگەی وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا و ئەورووپان تەنیا بە مەبەستی سەردان دەتوانن بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، بە وەرگرتنی ڤیزا لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەو گەشتیارانە و ئەوانەشی ڤیزایان هەیە، پێش (29ـی ئاداری 2024) هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ناتوانن ڤیزاکانیان بگۆڕن بۆ نشینگە و بەر لە تەواوبوونی ماوەکەیان دەبێت خاکی هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن.
وەڵام بدەوه