Kurdistan Press - باران بارین بەردەوام دەبێت باران بارین بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین بەردەوام دەبێت

ئەمشەو دووشەممە 6/5/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە بە پچڕپچڕی ڕوویکردۆتە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە بەرەو لاوازبوون دەچێت و لە کاتی ئێوارە بارانبارین کۆتایی دێت و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەش  پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و بارستە هەوای گەرمی خەماسینی کە بە گەرمای ئەفریقی ناسراوە جێگەی ئەم نزمەپه ستانە دەگرێتەوە."

ئاماژەی بەوە داوە: "ئەمشەو دووشەممە لەسە رسێشەممە بارانبارین لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە پچڕپچڕی بەردەوام دەبێت و ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی مامناوەند و بەخوڕ هەیە."

روونیشی کردووەتەوە: "سبەی سێشەممە بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، دهۆک، زاخۆ، کەرکووک، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، ڕاپەرین و سۆران) بەردەوام دەبێت و لە کاتە جیاوازەکاندا ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تەرزە و بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا