ئەمڕۆ دووشەممە 6/5/2024، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران دەبارێت و هەندێك جار بۆ تاوەباران دەگۆڕێت و ماوەماوەش هەورەبرووسكەی لەگەڵدا دەبێت، ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان، ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیى زوودا تاوەبارانی مامناوەند و هەورەتریشقە لە پارێزگای هەولێر و سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک دەبێت، پاشان کاریگەرییەكەی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان درێژ دەبێتەوە، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەرییەكەی لاواز دەبێت.
وەڵام بدەوه