نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی سیناتی ئەمەریکا کۆ بووەوە و چەاد بابەتێکی گرنگ گفتوگۆی کۆبوونەوەکەیان بوو.
ئه‌مڕۆ شەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كرد لە سيناتۆر جۆنى ئێرنتس و سيناتۆر تێد با‌د و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به پێوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
شانده‌كه به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌يان به‌وه دا كه ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك بايه‌خ و گرنگى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌يان له تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقدا كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى سێنات و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه باڵوێزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.
وەڵام بدەوه