پێشبینییەكانی كەشناسی دەری دەخەن كە بارانەكە بەردەوام دەبێت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش هۆشداری بۆ ئەمشەو و بەرەبەیان دەدات.
ئەمڕۆ هەینی، دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕای گەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمشەو لە دوای كاژمێر (١)ی شەو تا (٩)ی بەیانی پێشبینی باران بارینی بەلێزمە دەكرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو كە ئەو بارانە لە سەنتەری شارەكان دەگریتەوە و هەروەها دەشتی هەولێر و كۆیە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین و دۆكان و بەشێك لە پارێزگای دهۆك و سلێمانی.
وەڵام بدەوه