KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێدانی كارەبا ئاسایی بووەتەوە، دوابەدوای ئەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەتەواوەتی دەستیپێکردووەتەوە. کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، لەو بڕە دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەوەیشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی هەردوو پارێزگای کەرکووک و مووسڵ دەکرێت.

 ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: "دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەندێک شوێن لە نێوان 18 - 19 کاتژمێر نزیک بووەتەوە و کەمترین پێدانیش 15 - 16 کاتژمێر بووە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه