Kurdistan Press - باران بارین دەسپێدەکاتەوە باران بارین دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە نیوەڕ و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاریگەریی ئەو شەپۆلینی بارانبارینەی كە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە بەهێز دەبێت و باران بە لێزمە دەباریت و هەورەبروسكەیشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ هەینی 03-05-2024

کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت , بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت , لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت , بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان , هەروەها بۆ کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت بەڵام لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س . لە هەندێک کات خێرایی کەمێک چاڵاک دەبێ بۆ سەروی 30 کم/س

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 2 تـــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت . لەکات باران بارین ل ەنێوان (5 - 6) کم دەبێت

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی شەممە 04-05-2024

کەش/ ئاسمان هەورى باراناوی دەبێت و لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت . لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکە کەمێک لاواز دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) کم/س

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت . لەکات باران بارین ل ەنێوان (5 - 6) کم دەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا