Kurdistan Press - 31 جۆری خواردنەوەی وزەبەخش قەدەغەکران 31 جۆری خواردنەوەی وزەبەخش قەدەغەکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

31 جۆری خواردنەوەی وزەبەخش قەدەغەکران

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ناوی‌ 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی‌ وزه‌به‌خشی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌، تۆمار نه‌كراون و قه‌ده‌غه‌ن. 

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاند، 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش كه‌ هیچ ڕێپێدانێكیان نییه‌ و تۆمار نه‌كراون له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناو ده‌برێن.

"له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش كه‌ به‌بێ بوونی نووسراوی ڕێپێدانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بازاڕن، ئه‌مه‌ش به‌ قاچاخ و نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه‌ كۆ ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ناو ده‌برێن.

به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دروستكردن یا هاورده‌كردنی خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان،  پێویسته‌ كارگه‌كان و كۆمپانیاكان له‌ ڕێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ ڕێپێدان وه‌رگرن، به‌ڵام له‌ دوای به‌دواداچوونی تیمه‌ چاودێرییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌رچوو زیاتر له‌ 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش هه‌ن، هیچ ڕێپێدانێكیان نییه‌، ئه‌وه‌ش به‌ قاچاخ و نه‌شیاو بۆ به‌ كارهێنان هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ له‌ بازاڕه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موویدا بگرن، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكرێ و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیكاران

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا