Kurdistan Press - کەی ھەڵبژاردن دەکرێن؟ کەی ھەڵبژاردن دەکرێن؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەی ھەڵبژاردن دەکرێن؟

هاوکارییە داراییەکانی کۆمیسیۆن ڕاگیراوە، بەهۆی ئەوەی بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراوە بۆ نیوەی دووەمی مانگی 10، ئەگەر کۆمیسیۆن تاوەکو ئەوکات متمانە وەربگرێتەوە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەبەن، چونکە تاوەکو 07-07-2024 ماوەیی یاسایی کۆمیسیۆن بەسەر دەچێت.  بڕیارە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوو مەرسوومێک دەربکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 ئەندامێکی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: نێچیرڤانی بارزانی، سەرکردە سیاسی و حکومییەکانی لە بەغدا ئاگادار کردووەتەوە کە ئەوان بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن و ئەمەش "بڕیاری کۆتاییمانە"، لەسەر ئەو بنەمایەش نێچیرڤانی بارزانی ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی عێراقی وەرگرتووە. 

بەپێی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیاربوو ڕۆژی 10-06-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه