Kurdistan Press - بڕیاری کۆتایی پارتی لەبارەی ھەڵبژاردنەوە بڕیاری کۆتایی پارتی لەبارەی ھەڵبژاردنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری کۆتایی پارتی لەبارەی ھەڵبژاردنەوە

پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ پارتی ناتوانێت به‌بێ پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و ئه‌وان له‌ مێژو و شارستانێتی كوردستان به‌شداربون، ده‌شڵێت، "ئه‌وانه‌ی نه‌یانهێشت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت له‌ رێگه‌ ناشه‌رعییه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی دروستكردنی سابیقه‌یه‌كی خراپه‌وه‌ كه‌ ئاكامی هه‌ڵبژاردن بگۆڕن، پارتی و هیچ هێزێكی دیموكراتخوازیش ئاماده‌نییه‌ ئه‌وه‌ قبوڵ بكات كه‌ شتی ناده‌ستور و نایاسایی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا فه‌رز بكرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند، سێ جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرکردووە، بەڵام کێ بوو ڕێگەی نەدا هەڵبژاردن نەکرێت؟.

پشتیوان سادق ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی نه‌یانهێشت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت له‌ رێگه‌ ناشه‌رعییه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی دروستكردنی سابیقه‌یه‌كی خراپه‌وه‌ كه‌ ئاكامی هه‌ڵبژاردن بگۆڕن، پارتی و هیچ هێزێكێكی دیموكراتخوازیش ئاماده‌نییه‌ ئه‌وه‌ قبوڵبکات شتی ناده‌ستور و نایاسایی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا فه‌رز بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی لە هەڵبژاردنەکان هەموو کاتێک هەر یەکەم بووە و هەر بە یەکەمیش دەمێنێتەوە، چونکە بڕوای بە خەڵكی هەرێمی کوردستان هەیە، خەڵکیش بڕوای بە پارتی هەیە. وتیشی، "پارتی لە شاخ و شاریش بڕوای بە هەڵبژاردن و دیموکراسی هەبووە."

پشتیوان سادق ئەوەشی خستەڕوو، پارتی ناتوانێت به‌بێ پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و ئه‌وانه‌ له‌ مێژو و شارستانێتی كوردستان به‌شداربون، ئێمه‌ كێشه‌مان هه‌بو له‌وه‌ی كه‌ كوردستان بكرێته‌ چوار بازنه‌ دواجار ئێمه‌ رازی بوین، بابه‌تی دوه‌م پرسی پێكهاته‌كان بوین، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوین پێكهاته‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان چون به‌ رێگه‌ی نایاسایی سابیقه‌یه‌كی خراپیان دروستكرد.

راشیگەیاند:  لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020-2021ی پەرلەمانی عێراق، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتیی کرا و بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پاکترین هەڵبژاردن بوو لە مێژووی وڵاتەکەدا، پارتی بەتەنها بەبێ کۆتا توانی 33 کورسی بەدەست بهێنێت و هەموو حزبە کوردییەکانی دیکە 30 کورسییان بەدەست هێنا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەندامی  مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتیشی"مێژوو سەلماندوویەتی پارتی چۆن توانیویەتی بەرگریی لە مافە دەستووریی، یاسایی و دیموکراسییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه