دوای پێنج ڕۆژ لە وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، کۆمپانیای دانە غاز ڕایدەگەیێنێت، کێشەکان چارەسەر کراون و سبەی دەست بە بەرهەمهێنانەوەی غاز دەکەین. کاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارەی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگەکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێلگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەكی باڵا لە كۆمپانیای دانە غاز راگەیاند: "كێشەكانی بەرهەمێنانی غاز چارەسەركراون و سبەی چوارشەممە دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکرێتەوە.
كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەهۆی هێرشەکەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستان و بەمەش نزیکەی دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بووەتەوە.
وەڵام بدەوه