بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشوهەوای سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە، 30-04-2024، ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خێرایی با.
لەکاتەکانی دواى نیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و بارانبارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى بارانبارینەکە کۆتایی دێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، گۆڕانکاری لە جۆر و کاتی دابارین و کەشەکە دەکرێت، بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو لە نێوان 5 بۆ 10 ملیم و خێرایی با 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى هەولێر، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکووک هەیە.
لە ئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەدواى نیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورەتریشقە و ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
وەڵام بدەوه