Kurdistan Press - ‎پەیامی سەرۆک بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان ‎پەیامی سەرۆک بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎پەیامی سەرۆک بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

‎پەیامی سەرۆک بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

‎بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

‎بەڕێزان/ سەرنووسەر و كارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان

‎بەبۆنەی 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و تەواوی كارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنەرانتان دەكەم.

‎گۆڤاری گوڵان لە میانەی پابەندبوونی بە بنەما نەتەوەیی و نیشتمانییەكان توانیویەتی بە شێوەیەكی زۆر پیشەییانە خزمەتی رۆژنامەگەریی كوردی و، بیری نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستانی بكات و، هەوڵیداوە سەكۆیەك بێت بۆ بڵاوكردنەوەی كلتووری تەبایی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی نێوان تەواوی ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان و، هەموو كاتێكیش گوڵان ناوەندێكی ئازاد بووە بۆ كۆكردنەوەی بیروبۆچوونی جیاوازیی دەستەبژێر و پسپۆرانی ناوخۆ و دەرەوە.

‎بەم بۆنەیەوە جارێكی دیكە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم، هیوادارم زیاتر پابەندبن بە پرانسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، و رۆڵێكی زیاتر بگێڕن لە بڵاوكردنەوەی كلتووری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستان، باشتر دەرگاتان واڵا بكەن بۆ كۆكردنەوەی بیربۆچوونە جیاوازەكان، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی زیاترتان بۆ دەخوازین.

 

‎مسعود بارزانی

‎20ی نیسانی 2024

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه