Kurdistan Press - یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاردەکرێت یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاردەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاردەکرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕای دەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان، ئێوارەی سبەی دووشەممە، چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 07-04-2024، دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی دووشەممە، 08-04-2024، کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ چاودێریی مانگ دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

لەلایەن خۆیەوە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکـوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە، پێش بەربانگ، لیژنەی بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، چاودێریی بینینی مانگ دەکات بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

نەبەز ئیسماعیل باسی لەوەش کرد، "ئەگەر سبەی دووشەممە، بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ڕۆژی سێشەممە، 09-04-2024، یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانە؛ بەڵام ئەگەر بە بەڵگەوە نەبینرا، ڕۆژی چوارشەممە، 10-04-2024، دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕەتیکردەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پشت بە هیچ وڵاتێک ببەستن و گوتی: "ناتوانین پێشبینی بکەین کەی دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، چونکە ئەم پرسە پەیوەندیی بە شەریعەتەوە هەیە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه