Kurdistan Press - ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ئاشکراکرا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ئاشکراکرا

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سەرنج و تێبینییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/4/2024، هەریەکە لە هێمن هەورامی و ئامینە زیکری، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی و جەعفەر ئیمینکی و ئەندامانی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کۆلدیا کۆردۆن، جێگری جینین پلاسخارت بۆ کاروباری سیاسیی و هەڵبژاردنەکان و ئەندامێتی پسپۆرانی یونامی بۆ کاروباری هەڵبژاردن، کۆبوونەوە.

لەمبارەیەوە هێمن هەورامی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "کۆبوونەوەکە لەسەر پێشنیازی جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو لە دوایین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا داوای کرد شاندێکی پسپۆر و تەکنیکیی یونامی بێنە هەولێر و لەگەڵ شاندێکی پارتی لەسەر راو و سەرنج و تێبینیی و بۆچوونەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان گفتوگۆ بکەن."

لە دانیشتنەکەدا، شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیان لەگرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی جێ متمانەی هەموان و بەشداریی هەموان کردەوە و رایانگەیاند بە پەرۆشن بۆ ئاگاداربوون لە وردەکاری سەرنج و تێبینیی و بۆچوونەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

هەروەها هێمن هەورامی ئاماژەشی بەوە داوە: "وەک شاندی پارتی بۆمان روونکردنەوە کە یونامی شاهێدی ئەوەیە دوو ساڵ بوو پارتی داوای هەڵبژاردنی دەکرد و پابەند بوو بە ئەنجامدانی و چوار جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەڕسوومی دەرکرد و هەندێ لایەنی دیکە چۆن رێگر بوون و چۆن نەیاندەهێشت دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی رەشنووسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بێت و چۆن هەر لە سەرەتاوە دژی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بوون."

هێمن هەورامی جەختی لە هەڵوێستی پارتی کردەوە و ئەوەی خستووەتە روو: "بۆمان روونکردنەوە کە ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە و دەبێت یونامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکییەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەکە و بە دوور بێت لەو ئامادەکارییە پێشوەختەی هەندێ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دیزاینی کورسییەکانی پارتی و ئیرادەی دەنگدەران بەرنامە رێژییان بۆ کردووە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا