ئەمڕۆ شەممە، 6ـی نیسانی 2024، بەپێی نوسراوێک کە ئیمزای مەولود سابر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی لە سەرە، تێیدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، نووسراوەکەی ئاراستەی سەرجەم لقەکانی بانکە بازرگانییەکانی کردووە، داوای کردووە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان، بەپێی یاسا و رێنمایی دیاریکراو دیاری بکرێت.
بەپێی نووسراوەکە، پلەبەرزکردنەوەکە تاکوو 1/5/2024، بۆیان دەبەسترێت، بە مەرجێک ڕەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت بۆیان.
پێشتریش وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكدا داوای لە سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، لیستی مووچەی فەرمانبەرەكانیان بۆ مانگی سێ بە پلە بەرزكردنەوەوە بنێرن، ئەم نووسراوە هەرزوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە و بووە جێی دڵخۆشی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم، كە لە ساڵی 2016وە پلە بەرزكردنەوەیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.
وەڵام بدەوه