Kurdistan Press - بارانێکی باش بەڕێوەیە بارانێکی باش بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانێکی باش بەڕێوەیە

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: لە درەنگانی ئەمشەو بەدواوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیه‌ك لە دەریای سوور و ناوەڕاستەوە، سەرەتاش بە چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و نمەبارانی کورتخایه‌ن کاریگەریی دەبێت، بۆ سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و بای باشووری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک دەبێت بە خێرای 15 تا 30کم/س و لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک، خێرایی با چالاکتر دەبێت ھەندێک کات بۆ سەرووی 40کم/س، بەھۆیەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت، لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە، بە تایبەت شەو، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر دەبێت و بە گوێرەی کات ھەورەبرووسکە دەست پێدەکات و تاوەبارانی ناوەند بۆ بەخوڕ لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا دەبارێت، کە رێژەی دابارینەکان ناجێگیر دەبن لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر کاریگەریی جیاواز و دیارینەکراو دەبێت. پلەی گەرمی سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە.

تاوەبارانی بەھارە و ھەورەبرووسکە لەم قۆناغەدا تا ئێوارەی دووشەمە 8/4/2024 ناوبەناو بەردەوام دەبێت و قۆناغی دووەم لە ئێوارەی سێشەمەوە 9/4/2024 دەست پێدەکاتەوە، لەم قۆناغەدا پێشبینیی بارانێکی باشتر دەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا