Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لەسۆسیالیستەوە راگەیاندراوێک لەسۆسیالیستەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لەسۆسیالیستەوە

پارتی سۆسیالست لەبارەی شەڕەكەی شەوی رابردوو یەكەم راگەیەنراوی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەكات، بەداخەوە ئەو ڕوداوەی ئەمشەو هەوڵێك بوو بۆ لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی ئێمە.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی نیسان، لە راگەیەنراوێكی پارتی سۆسیالستی كوردستان هاتووە، شەڕەكەی شەوی رابردوو بووە هۆی شەهیدبوونی گەنجێكی جوانخاسی زۆر نیگەران و  داخداری كردین، بەداخەوە ئەو ڕوداوەی ئەمشەو هەوڵێك بوو بۆ لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی ئێمە.

باس لەوەش كراوە، ئەو شەڕە داوێكبوو كە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین، بەڵام پەلكێشی ئەو بارودۆخەیان كردین، بەئامانجی بەرزكردنەوەی ناوبانگی خۆیان لەسەر حسابی ڕژانی خوێنی گەنجانی جوانمەردی وڵاتەكەمان.

ئەو راگەیەنراوە لە كاتێكە شەوی رابردوو شەڕ كەوتە ناو هێزەكانی محەمەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵا  برای بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەك كوژرا و سێ‌ كەسیش بریندار بوون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه