Kurdistan Press - کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەکرا کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەکرا

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە، لە هەفتەی داهاتوودا بەخێرایی دەست دەكەین بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەکەین و ئامادەكارییەكانیش بۆ لیستی مووچەی مانگی نیسان/چوار دەستی پێ كردووە. 

ئەمشەو پێنجی نیسانی 2024، هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزراەتی ناوخۆی کوردستان، رای گەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا بەخێرایی دەست دەكەین بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار و ئامادەكارییەكانیش بۆ لیستی مووچەی مانگی نیسان دەستی پێ كردووە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەربانگێكی رەمەزاندا بە خەڵكی كوردستانی راگەیاند، لەكاتی تەنگانەدا زۆر تەنیاین و تەنیا خودا و خەڵك پشتمانن، بەڵام لەكاتی هەواڵە خۆشەكاندا، هەمووان دەبن بە هاوبەش و شەریك. 

لەگەڵ هەواڵەكەی ئەمشەویدا، هێمن میرانی بێ ناوهێنان، نووسیوویەتی: ئەم هەواڵە ئەمشەو زۆر كەس "زڕخەو" دەكات. 

رۆژی چوارشەم 3/3/2024، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا "چارەسەربوونی كێشەی مووچە"ی ڕاگەیاند و دڵنیایی بە خەڵكی كوردستان دا كە لەگەڵ گەیشتنی بودجەی مانگی سێ، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت لە پێش جەژندا.  

لای حۆیەوە شاندی حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی وەزیری دارایی، هەمان رۆژ لە بەغداوە گەڕانەوە هەولێر و دوا رێككەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بارزانی و سوودانی هەموو بەربەستەكانی بەردەم كێشەی مووچەیان چارەسەر كرد.   

كێشەی مووچەی كوردستان و بە كارتكردنی بۆ گوشار لەلایەن بەغداوە، لە شوباتی 2014 دەستی پێ كرد، كاتێك نووری مالیكی بودجەی هەرێمەكەی بڕی، دواتر بەشێوەی جیاواز چارەسەری كاتیی كراوە و دواتر لە دۆخێكی تردا بەغدا وەك كارتی برسیكردن بەكاری هێناوەتەوە بۆ لاوازكردنی كوردستان، بەڵام هیچ كات حكوومەتی هەرێم ئامادە نەبوو دەست لە مافە دەستوورییەكانی خۆی هەڵبگرێت و مل بۆ ئەو گوشارانە بدات.  

لە دوا ڕێككەوتنیشدا سەرۆكی حكوومەت ئەوەی مسۆگەر كرد كە لیستی مووچەی پێشمەرگە و دەزگا تەناهییەكانی كوردستان، بە "كۆد" بنێرن نەك ناوی سیانی. لە كاتێكدا عێراق بۆ ماوەی 15 رۆژ دەستی بەسەر مووچەی دەزگا تەناهییەكان و پێشمەرگەدا گرت، بۆ ئەوەی كێشە بخاتە نێوان فەرمانبەری مەدەنی و سەربازیی، بەڵام چارەسەرەكە بە دڵی كوردستان و سەروەرییەكانی تەواو بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه