Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین بەڕێوەیە

ئەمشەو چوارشەممە 3/4/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە چەند ڕۆژی داهاتوو پێشبینی دەکرێ کاریگەریی بارسته هەوای گەرمی ئەفریقی بەرەو لاوازبوون بچێت بەهۆی هاتنی دوو بارستە هەوا یەکەمیان سارد و شێدارە و دووەمیان گەرم شێدارە، لە ناوچەکانی دەریای سوورەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه."

ئاماژەشی بەوە داوە: "چەقی شەپۆلەکە دووشەممە لەسەر سێشەممه دەبێت لە ڕۆژانی 8، 9 و 10ی مانگ، ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکەی زۆر بەهێز و تەرزە هەیە لە زۆربەی ناوچەکانی و هەولێر، دهۆک، سوڕان، ڕاپەڕین، زاخۆ، هەڵەبجە، گەرمیان، کۆیە و دەوروبەری، دەشتی قەراج و کەندێناوە، مەخموور، گوێڕ، شەمامک، خەبات سەرگەڕان، کەرکووک، موسڵ و دەورووبەری."

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشی گەیاندووە: "هۆشداری دەدەینە لایەنی پەیوەندیدار لە بەشێکی زۆری ناوچەکان لە ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژن ئەگەری لێزمەباران بە هەورەبرووسکە و تەرزەوە هەیە و هەروەها مەترسی دروستبوونی لافاویش لە شوێنە نزمەکان دەکرێت." 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا