Kurdistan Press - پارتی رێگری لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکات؟ پارتی رێگری لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکات؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی رێگری لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکات؟

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خوولی پێنجەمی پەرلەمان رای گەیاند، یەكێتی ئێستەیش نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت و  پارتی گوتوویەتی بەشداری لە هەڵبژاردنی هەرێم ناكات، بەڵام دەستی كەسی نەگرتووە.

زانا مەلا خالید، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رای گەیاند، یەكێتی كە دوو ساڵە رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردووە،  لەبنەڕەتدا ئێستەیش نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت بەڵام كە دەزانێت پارتی سازش لەسەر ئەوە ناكات كە كوردستان رادەستی خۆفرۆشان بكرێت، دێ دەڵێ: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنم.

زانا مەلا خالید، باسیشی لە  جیاوازییەكی نێوان هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیشی كرد و گوتی، دوو ساڵە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵبژاردنی رەت دەكردەوە و دەشیگوت: ناهێڵین سندووق لەو دیوی دێگەڵە دابنرێت، بەڵام پارتی نەیگووتووە ناهێلین سندووق لە دهۆك و هەولێر دابنرێت، تەنیا گوتوویەتی بەو شێوەی ئێستە بەشداری لە هەڵبژاردن ناكات و رێگری لە كەسیش نەكردووە هەڵبژاردن بكات. 

ئەمڕۆ سێشەم دووی نیسانی 2024، زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ K24 رای گەیاند، تا بابەتی دادگای فیدراڵ راست نەكرێتەوە كە خۆی هێناوەتە شوێنی یاسادانان و لەبری پەرلەمانی كوردستان یاسای دەركردووە، پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان روونە و بەشداری لە هەڵبژاردن ناكات، بەڵام دەستی هیچ لایەنێكیشی نەگرتووە لەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه