وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕای دەگەیەنێت، ئامادەكارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێ كرد.
ئەمڕۆ سێشەم، دووی نیسان، پەیجی فەرمیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە، بە كۆبوونەوەیەكی فرەوانی لایەنە پێوەندیدارەكانی وەزارەتەكەی و سەرپەرشتیی ساسان عەونی، ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستی پێ كرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لایەنە پێوەندیدارەكانی وەزارەتەكەی ڕاسپارد كە بەزووترین كات دەست بە ئامادەكارییەكانی دابینكردنی زەوی بكەن و لە كاتێكی دیاریكراودا ڕێكارەكان تەواو بكرێت تا ئەوانەی لە بڕیارەكەی حكوومەت سوودمەند دەبن، ببنە خاوەن زەویی خۆیان. هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە پێویستە ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران بزاندرێت و لەسەر ئەو بنەمایە زەوی دیاری بكرێت.
ڕۆژی 27ی ئادار، مهسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لێدوانێكی له دوای كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیران بڵاو كردهوه و بڕیاری دڵخۆشكهری بۆ خهڵكی كوردستان راگهیاند و تێیدا لەمیانەی زنجیرەی مژدەكانی بۆ هاووڵاتییانی كوردستان گوتی، بۆ ئهوهی بتوانین ئهم باره قوڕسه ناههمواره ئابوورییهی كه كهوتووهته سهر شانی خهڵكی ههرێمی كوردستان تۆزێك بۆیان سووك بكهینهوه، بڕیارمان داوه وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار دهست بكات به تهرخانكردن و دابهشكردنی زهوی بهسهر ههموو ئهو فهرمانبهرانهی كه تاوهكو=و ئێستا له حكومهت سوودمهند نهبوون.
ساسان عەونی لە كۆبوونەوەەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەكەیدا، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هەر لە ئێستاوە دەبێت ڕەچاوی ماستەرپلانەكان بكرێت و لە نەخشەی كەرتی ئەو زەوییانەی دابەش دەكرێن، دەبێت پانی شەقامەكان و ناوچەی سەوزایی و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و لایەنی شارسازی بایەخی تەواویان پێ بدرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد لە سنووری هەر ماستەرپلانێكدا ئەگەر زەوی بەردەست نەبوو دەبێت سنووری شارەوانییەكان فراوان بكرێن و زەوی بۆ فەرمانبەران دابین بكرێت.
جێی ئاماژەیە، لەوەتەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ ئەو ئەركە ڕاسپاردووە، وەزارەتەكە زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەمەڕ بابەتی تەرخانكردنی زەوی لەگەڵ پارێزگا ولایەنە پێوەندیدارەكانی ناو وەزارەت و دەرەوەی وەزارەتەكەیان كردووە.
وەڵام بدەوه