بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، حزبەكەی ماوەی دوو ساڵە داوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كەچی لەسەر داوای یەكێتی هەڵبژاردن دواخراوە، ئێستاش ئەو حزبە و دەمگەرمیی سەرانی یەكێتی، ”هی فلاشەكەیە، چونكە دەزانن ئەنجامەكانیان بۆ ئامادە كراوە.“
نازم هەرکی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی راگەیاند: "هەڵبژاردن مافی هەموو هاووڵاتییەكە بۆ دەستنیشانكردنی نوێنەرەكانی خۆی، لەم ڕوانگەیەوە پارتی دوو ساڵە داوای هەڵبژاردن دەکات، بەڵام بەداخەوە چەندین جار لەسەر داوای یەكێتی هەڵبژاردن دواخراوە.”
ڕوونیشی كردەوە كە ”لە دوو ساڵی رابردوودا یەكێتی لەبەر كێشە ناوخۆییەكانی، پەنای بۆ هەموو شتێک برد تا هەڵبژاردن نەکرێت، چونکە تووشی هەرەسێکی گەورە ببوون، بەو جۆرەش چارەگێکی کورسییەکانیان نەدەهێنا، لەبەر ئەوەی باڵێکی دیکەیان لێ جیا ببووەوە و جەماوەرەکەیان پەرت و بڵاو ببوو، پارتی دیموكراتی كوردستانیش رەچاوی ئەوەی كرد كە دۆخی هەرێمی كوردستان پێویستی بەوەیە بڕیارە چارەنووسسازەكان بە كۆدەنگی و یەكڕیزی بدرێت، بەڵام لە لایەن یەكێتییەوە مەبەستەكە ئەوەبوو كە بە دادگای بەناو فیدرالی و میلیشیاکانەوە فشار دروست بکەن و دۆخێکی وەکوو ئێستا دروست بکەن کە ئەنجامی هەڵبژاردن پێشوەختە لە قازانجی خۆیان مسۆگەر بکەن، بۆیە دەمگەرمیی ئێستای سەرانی یەكێتی هی فلاشەکەیە، چونکە ئەنجامەکانیان لە لایەن ئێران و میلیشیاکانەوە بۆ ئامادە كراوە؟“
ئەوەشی خستە روو، کە پارتی هیچ کات لە هەڵبژاردن نەترساوە و لە ساڵی 1991ەوە یەكەمین حزب بووە داوای هەڵبژاردنی كردووە، ”ئێمە پشتڕاستین ئێستا بچینە هەڵبژاردنەوە زۆرینەی کورسییەکان دەهێنین، بەڵام ناچینە ژێر باری بڕیارێکی نادەستووریی دادگای بەناو فیدراڵ و سەپاندنی دەرەنجامێکی دروستکراو بۆ هەڵبژاردن. ئێمە هەمیشە گوتوومانە دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردن دیموکراسی بێت و پەرلەمانێك پێك بێت كە گوزارشت لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بكات، ئەی چۆن بە فێڵێکی وا رازی دەبین، کە دەرئەنجامەکان لە فلاشێکدا ئامادە کرابێت. پارتی هیچ کاتێک ئەوە قبووڵ ناکات و ناچێتە ژێر باری هەوڵێكی لەم شێوەیە.“
وەڵام بدەوه