له ڕۆژێكی وه‌كوو ئه‌مڕۆ له 31ی 3ی 1947 پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستان دوای 11 مانگ له ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له سێداره دران.
له‌و ڕۆژه‌دا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ حه‌مه‌حوسێن خانی سه‌یفی قازی ئامۆزای و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی برای له سێداره دران.
قازی محه‌مه‌د له ته‌مه‌ی 7 ساڵیدا ده‌ستی به خوێندن كردووه و دوای خویندنی زمانی فارسی له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستایان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شاری مه‌هاباد زانسته‌كانی وێژه و فه‌له‌سه‌فه‌ی خوێندووه و پله‌كانی خوێندنی به خێرایی بڕیوه و دوای كۆچی دوایی باوكی پێشه‌وا بووه‌ته قازی مه‌هاباد.
له 22ی كانوونی دوومی ساڵی 1946 یه‌كه‌م كۆماری كوردستانی به به‌شداریی نوێنه‌ریی پارچه‌كانی كوردستان دامه‌زراند و قازی بووه سه‌رۆك كۆمار و دوای چه‌ند مانگێك له ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان قازی و هاوڕێكانی سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا و له 31ی 3ی 1947 له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له‌سێداره‌دران و قازی له كاتی له سێداره‌دانیدا داوایكرد چاوی نه‌به‌ستن تا به‌سه‌ربه‌رزی و چاوكراوه‌ییه‌وه ته‌ماشای نیشتمان بكات.
وەڵام بدەوه