هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن تا ناوی لیست و كاندیده‌كانی پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق بكات تا ئه‌و حزبانه‌یش ناوه‌كانیان بده‌ن، چونكه هێشتا دوودڵن تا پارتی هه‌نگاو نه‌نێت ئه‌وانیش هه‌نگاو نانێن.
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند كه بڕیاره له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
پارتی ئه‌وكاته له به‌یاننامه‌كه‌ی رای گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای متمانه به‌خۆبوونمان و به پشتیوانیی گه‌لی كوردستان به‌وه‌ی كه چۆن له ساڵی 1992 تا ئێستا له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان متمانه‌یان به پارتیمان به‌خشیوه، ئێستاش بڕوامان به خۆمان و گه‌له‌كه‌مان هه‌یه كه هێزی یه‌كه‌می كوردستانین، به‌ڵام له سۆنگه‌ی تێگه‌یشتنمان له پێگه و به‌رپرسیارێتی مێژووییمان له پاراستنی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان و سیستمی دیموكراسی و فیدراڵیی عێراق، هه‌روه‌ها ڕه‌وایی نه‌دان به هه‌ڵبژاردنێكی ناده‌ستوری و نادیموكراسی، وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌ستوور كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت به‌گشتی و سه‌پاندنی هه‌مواره ناده‌ستوورییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌تایبه‌تی، به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مانی ده‌زانین كه پارتی نه‌چێته ژێر باری په‌سه‌ند كردنی بڕیاری ناده‌ستوری و سیستمێكی سه‌پێنراو له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی و به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك نه‌كات كه به نایاسایی و ناده‌ستووری و له سایه‌ی سیستمیكی سه‌پێنراودا به‌ڕێوه بچێت.
بڕیاره سبه‌ی واده‌ی تۆماركردنی ناوی لیست و كاندیده‌كان به كۆتا بێت، به‌ڵام هێشتا پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی كاندید و لیسته‌كه‌ی نه‌داوه، ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی روونه كه پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكات تا مافه‌كانی گه‌لی كورد به ده‌ست نه‌یه‌ت.
له‌وه‌یش سه‌یرتر، هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه خۆیان بە ركابه‌ری پارتی ده‌زانن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، تا ئێسته لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆن نه‌كردووه، له كاتێكدا واده‌یه‌كی كه‌م ماوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و گۆڕان له هه‌ولێر ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆن نه‌كردووه. به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی پارتی ده‌كه‌ن، بزانن تا سبه‌ی چی ده‌كه‌ن، چونكه دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش نه‌كات ئه‌وه هه‌ڵبژاردن كێشه‌ی تێده‌كه‌وێ.
وەڵام بدەوه