به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كه‌شوهه‌وا باراناوی ده‌بێت و تاڕاده‌یه‌ك پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما جارێكی تر نزم ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری باران هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئادار، محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی رای گه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێ له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو، نزیك جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان شه‌پۆڵێكی باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
پێشتر كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو كه له‌مانگی نیسانیشدا باران به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام دیاری نه‌كردبوو له چ واده‌یه‌كی ئه‌و مانگه‌دا.
وەڵام بدەوه