Kurdistan Press - روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی پرۆژەی ھەژماری من روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی پرۆژەی ھەژماری من | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی پرۆژەی ھەژماری من

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرۆسەی هەژماری من روونكردنەوە دەدات و رای دەگەیەنێت، تۆ وەك بەشداری پڕۆژەی "هەژماری من"، بە هیچ جۆرێك كەمكردنەوە لە مووچەكەت ناكرێت.

ئەمڕۆ شەممە 30ـی ئادار، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئایا حكوومەت دەتوانێت پارەی باج و ئاو و كارەبا لە هەژمارەكەت ڕاكێشێت؟ بێگومان نەخێر.

باس لەوەش كراوە، هیچ جۆرە كەمكردنەوەیەك لە مووچەكەتدا ئەنجام نادرێت بەبێ‌ رەزامەندیی خۆت.

روون كراوەتەوە، بەپێی یاساكان هیچ لایەنێكی گشتی و تایبەت، دەسەڵاتی دەستبردنی بۆ هەژمارەكەت نییە.

پرۆسەی هەژماری من یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە رێیەكە بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچە، ئێستە زیاتر لە 250 هەزار كارت بۆ مووچەخۆران دروست كراوە، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ بگاتە یەك ملیۆن هەژمار.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه