ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسیی یۆنامی له عێراق ڕایگه‌یاند، به‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه پارتی لیستی كاندید پێشكه‌ش ناكات.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، نووسیه‌تی، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی ٣ی ٢٠٢٤ لە پیرمام پێشوازیمان لە مانۆج ماسی‌و، بەرێوەبەری کاروباری سیاسیی یۆنامی لە عێراق کرد.
ئه‌وه‌شی نووسیوه، لە دیدارەکەدا زۆر بە روونی روانگە و ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دۆخی سیاسی و بڕیارە نادەستورییەکانی دادگای فیدراڵیمان بۆ شی کردەوە.
لەبارەی ھەڵبژاردنەکانەوە، جەختمان لەوە کردەوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەک پارتی ھەموو ھەوڵێکماندا ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیاندا بکرێت و لایەنی دیکە رێگرییان دەکرد و پەنایان بۆ دادگای نادەستوری برد و لەوێشەوە بریاری سیاسی نەک یاسایی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان دەردەکرا و گوشاری ئابووری و برسیکردنی خەڵکی کوردستان و پەلاماری درۆن و مووشەکیان بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بە گشتی و ھەولێر بە تایبەتی بەکار دەھێنا و بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بە روونی بۆ شیکردنەوە کە بەشداریی ھەڵبژاردنێک نابین پێش وەختە وەھا دیزاین کرابێت بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان و شکاندنی پارتی بێت و لە رێگای دادگایەکی نادەستورییەوە یاساکانی ھەرێمی كوردستان ھەموار بکەنەوە.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی کاندید پێشکەش ناکات بەو جۆرە ھەڵبژاردنە کە بە بریاری سیاسی و نادەستوری دادگای فیدراڵی بێت.
وەڵام بدەوه