Kurdistan Press - بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە

سەفین دزەیی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەکرێتەسەر.

ڕاشیگەیاند: پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بۆ ڕێگریکردن لەم مووشەکبارانە بگرێتەبەر.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەروماڵی کرێکارەکان و خەڵکی ناوچەکە دەگرێتەبەر.

هەر ئەمڕۆ شەممە بۆ سێیەمین  جار لە ماوەی چوار ڕۆژدا بە مووشەک هێرش کرایە سەر  کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە لەلایەن کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی بەڕێوە دەبرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه