Kurdistan Press - سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 24/3/2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوی کردەوە: "سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بەدامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشوور KDI School ژمارەیەک کورسی خوێندنى ماستەر لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەنداریەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کیریای باشوور تەرخان دەکات."

ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات: https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000.

روونیش کراوەتەوە کە مەرجەکان بۆ پێشکەشکردنی ئەم داواکارییە بەم شێوەی خوارەوەیە:

- پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.

- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند تێبینییەکیشی لەمبارەیەوە خستووەتە روو کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە:

- هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەش کردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.

- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: https://scholarship.digital.gov.krd/#/login.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه