Kurdistan Press - کاتی کۆتایی ھاتنی شەپۆلە بەھێزی باران بارین راگەیاندرا کاتی کۆتایی ھاتنی شەپۆلە بەھێزی باران بارین راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی کۆتایی ھاتنی شەپۆلە بەھێزی باران بارین راگەیاندرا

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئاداری 2024، سادق عەتیە شارەزای كەشناسیی عێراقی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكرێت لە باكوری عێراق و هەرێمی كوردستان باران تا ئێوارەی سبەی شەمە بەردەوامی هەبێت. 

لەبارەی باشوور و ئەنباریشەوە، بەپێی پێشبینییەكانی عەتییە ئەمشەو كۆتایی شەپۆلەكە دەبێت و باران بارین كۆتایی دێت. 

لە پێشبینییەكانی عەتیە زیاتر هاتووە، ناوچەكانی فورات و بەغدا و شارەكانی ناوەڕاستی عێراقەوە ئەمشەو تا كاتەكانی بەرەبەیان باران بەردەوامیی دەبێت و دواتر كۆتایی دێت. 

جێگەی ئاماژەیە، كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە كە سبەی لەكاتەكانی بەرەبەیانی شەممە دابارین بەشێوەی نمەباران دەست پێ دەكات و سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان. هەروەها بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان دەبارێت، لەكاتەكانی پاشنیوەڕۆوە باران بۆ تاوە باران و هەورە برووسكە دەگۆڕێت بەجۆرێك هەندی كات بۆ ماوەیەكی كەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەكرێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه